گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەمچەماڵ؛ مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە بەنزینخانەیەکدا کوژرا

2019.08.18 - 21:30
چەمچەماڵ؛ مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە بەنزینخانەیەکدا کوژرا
ناس کورد- لە چەمچەماڵ مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ، لەناو بەنزینخانەیەکدا درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا. , ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کاتژمێر هەشتى ئەمشەو مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ کە خەڵکی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە، کوژراوە". , وتیشی، ڕووداوەکە لەنێو بەنزینخانەیەکدا بووە و دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. , جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە. , ,