گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانییە؛ کچێکی شەش ساڵ لەکاتی یاریکردن کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

2019.08.18 - 21:14
ڕانییە؛ کچێکی شەش ساڵ لەکاتی یاریکردن کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
ناس کورد- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ڕانییە، لەکاتی یاریکردن لە خانوویەکی چۆڵدا، کچێکی تەمەن شەش ساڵ کارەبا گرتی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. , بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی شەهیدان لە شاری ڕانیە، کچێکی تەمەن شەش ساڵ لە خانویەکی نزیک ماڵەکەیان تەزووی کارەبا لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. , بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، منداڵەکە بەڕەگەز عەرەبە، لەکاتێکدا بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان چووەتە ناو ئەو خانووە کە هەیکەلە و تەواو نەکراوە، بەڵام کارەبای لەسەر بووە، لەکاتی یاریکردن تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. , بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بردنی تەرمی مناڵەکە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە. , ,