گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە رۆژانى جەژندا سەدان هەزار هاووڵاتى و گەشتیار سەردانى قەزاى دوکانیان کردووە

2019.08.18 - 19:11
لە رۆژانى جەژندا سەدان هەزار هاووڵاتى و گەشتیار سەردانى قەزاى دوکانیان کردووە
ناس کورد- قایمقامیەتى قەزاى دوکان، لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئامارى سەردانى هاووڵاتیان و گەشتیارانى بۆ قەزاى دوکان لە رۆژانى جەژنى قورباندا، راگەیاند. . لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوكان ئاماژەى بەوە کرد "لە رۆژانی جەژنی قورباندا 174 هەزار هاووڵاتی و گەشتیار سەردانی قەزای دوكانیان كردوە". . قایمقامى قەزاى دوکان وتیشی، لە رۆژانی جەژندا تەنها سێ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 400 هاوڵاتیش سەردانی نەخۆشخانەی دوكانیان كردووە. . سیروان سەرحەد، روونیکردەوە، لە رۆژانی جەژندا تەنها یەك حاڵەتی خنكان هەبووە و 7 حاڵەتی رووداوی ئاگر كەوتنەوەش هەبووە. . جەختیشى کردەوە، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكان 13 پڕۆژەی گەشتیاری سزا دراوون. .