گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکەى قامیشلۆ راگەیاند  

2019.08.18 - 14:25
داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکەى قامیشلۆ راگەیاند  
ناس کورد- رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکەى قامیشلۆ راگەیاند کە تیایدا ئاسایشێک کوژرا و دوو کەسى دیکە بریندار بوون. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18ى ئابى 2019) ئۆتۆمبیلێکى بۆمبرێژکراو لەبەردەم قوتابخانەى پیشەسازى لە گەڕەکى ئەربویەى شارى قامیشلۆ تەقییەوە و لەئەنجامدا ئاسایشێک گیانى لەدەستدا و یەکێکى تر بریندار بوو. . بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسى هاوار نیوز، لەکاتێکدا کە چەند ئاسایشێکى شارى قامیشلۆ و چەند پۆلیسێکى هاتووچۆ نزیک دەبنەوە لە ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژکراوەکە، ئۆتۆمبیلەکە لە دوورەوە دەتەقێنرێتەوە و  لە ئەنجامدا ئاسایشێک گیان لەدەستدەدات و ئاسایش و پۆلیسێکى هاتووچۆش بریندار دەبن. . لە هەواڵى ئاژانسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوو بریندارەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى قامشلۆ لە باکور و خۆرهەڵاتى سوریا چارەسەرى پزیشکییان بۆ ئەنجام دەدرێت. . لەبارەى تەقینەوەکەش هێزەکانى ناوخۆى قامیشلۆ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە شەهیدبوونى ئاسایشێکى هێزەکانى کرد لە ئەنجامى تەقینەوەکە و ئەوەشى روونکردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلەى تەقینەوەکەى پێ ئەنجامدراوە تاکسى بووە و یەکێک لە پەیمانگاکانى راهێنانى کردبووە ئامانج. .