گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مانچستەر ستی بەرامبەر تۆتنھام یەکسان بوو

2019.08.18 - 09:01
مانچستەر ستی بەرامبەر تۆتنھام یەکسان بوو
ناس کورد لە خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی 2-2 لە بەرامبەر یانەی تۆتنھام یەکسان بوو. لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر ستی لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یانەی تۆتنھام بووەوە. مانچستەر ستی زۆر بە خێرایی دەستی بە ھێرشەکانی بۆ سەر تۆڕی بەرامبەر کرد و لە خولەکی 20ی یارییەکەدا لە رێگەی یاریزان، رەحیم ستەرلیگ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد. ھەر دوای ئەم گۆڵە، یاریزان، ئەریک لامێلا لە خولەکی 23دا گۆڵێکی بۆ یانەی تۆتنھام تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کرد. ھەر لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 35ی یارییەکەدا، سێرجیۆ ئاگیورۆی ئەرژەنتینی گۆڵێکی بۆ مانچستەر تۆمار کرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی مانچستەر کۆتایی ھات. لە گێمی دووەمدا، یاریزان لوکاس لە خولەکی 56دا ھاتە نێو یارییەکە و ھەر لە ھەمان خولەکدا گۆڵێکی بۆ تۆتنھام تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 بە یەکسانی بۆ ھەردوو یانە کۆتایی ھات.