گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و ئێران ڕێککەوتن.. لەمەودوا لە نێوان هەردوو وڵاتدا کار بە ڤیزا ناکرێت

2019.08.17 - 22:49
عێراق و ئێران ڕێککەوتن.. لەمەودوا لە نێوان هەردوو وڵاتدا کار بە ڤیزا ناکرێت
ناس کورد- عێراق و ئێران، دەروازەیەکی سنوری نوێ لە نێوانیاندا دەکەنەوە، بۆ لەمەودواش کار بە ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ناکرێت. . بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (فارس)ى، ئێرانی، ئەمڕۆ (شەممە، 17ى ئابی 2019)، عەبدول ڕەزا فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەوەی ئاشکراکرد، لەگەڵ عێراق لە سەر کۆمەڵێک خاڵی گرنک  گەیشتونەتە ڕێککەوتن. . فەزلی، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمڕۆ (شەممە) لەگەڵ یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، واژۆی کردووە، کۆمەڵێک خاڵی گرنکی گرتووەتە خۆی، کە پەیوەندی بە لایەنی ئەمنی، ئابوری و نەهێشتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە هەیە. . وەزیری ناوخۆی ئێران، جەختی لەوەشکردوەتەوە، کە دەروازەی سنوریی خەسرەوی بەم نزیکانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەکرێتە، بە مەبەستی ئاسانکردنی هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئێران و عێراق بە تایبەتی لە کاتی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێندا. . هاوکات ئەمڕۆ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن،  هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکیان لەو بارەیەوە واژۆکردوە. .