گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێکى 15 ساڵان لە زیقار خۆی کوشت.. ڕەتیکردەوە شوو بە ئامۆزاکەى بکات

2019.08.17 - 17:46
کچێکى 15 ساڵان لە زیقار خۆی کوشت.. ڕەتیکردەوە شوو بە ئامۆزاکەى بکات
ناس کورد- کچێکى تەمەن 15 ساڵان لە زیقار خۆی کوشت دوای ئەوەى ڕەتیکردەوە شوو بە ئامۆزاکەى خۆی بکات. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زیقار بە ناس کوردی وت، ئەمرۆ شەممە، 17ی ئابی 2019 "تەرمی کچێکى هەرزەکار لە ناوچەى دەجین لە شەقامی کەشک لە قەزای سوقشیوخ دۆزراوەتەوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان بردووە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە." . ئەو سەرچاوە وتیشی، "هۆکاری خۆکوشتنەکە بەهۆی ڕەتکردنەوەى هاوسەرگیری بووە لەگەڵ کوڕە مامەکەی." پێش دوو مانگ، پۆلیسی زیقار تۆمارکردنی 19 حاڵەتی خۆکوشتنی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.