گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق

یابان ڤیزای جۆراو جۆر دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان

2019.08.17 - 08:39
یابان ڤیزای جۆراو جۆر دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان
ناس کورد باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق ژمارەیەک جۆر ڤیزا دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان.   بەپێی نوسراوێکی فەرمی باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ژاپۆن و عێراق بڵاویکردووەتەوە، "مژدەیەکی داوە بە هاوڵاتیانی عێراق."   باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق رایگەیاندوە: "ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی عێراق داوایانکردووە، ڤیزای جۆراوجۆریان پێبدرێت تا سەردانی ژاپۆن بکەن، بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرانەوە بریاریانداوە ڤیزای گەشتیاریی بە خەڵکی عێراق و هەرێمی كوردستان بدەن".   باڵیۆزخانەی یابان ئاماژەی بەوەداوە: "ئەوکەسانەی خواستی گەشت کردنیان هەیە بۆ وڵاتی ژاپۆن، دەتوانن لەرۆژی سێ‌شەممەی داهاتوو 20ی ئابی 2019ەوە داواكاریی پێشكەشبكەن".   بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە: "باڵیۆزخانەی یابان ڤیزای دیپلۆماسیی، داوەتننامەی خوێندن، مرۆیی دەدات بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی داواكارییەكانی بۆ پێدانی ڤیزا دەكات".   هاوکات بڕیارە لە نێو نوسینگەی باڵیۆزخانەی یابان لە بەغداد و کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر ڤیزا بە هاوڵاتیان بدەن.