گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا: هەفتەی داهاتوو ناوەندە هاوبەشەکەمان لەگەڵ ئەمریکا دەست بە کارەکانی دەکات

2019.08.16 - 20:57
تورکیا: هەفتەی داهاتوو ناوەندە هاوبەشەکەمان لەگەڵ ئەمریکا دەست بە کارەکانی دەکات
ناس کورد وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، دەست بەکارەکانی دەکات. . خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای ئورفا لەسەر سنوری سوریا رایگەیاند: "تا ئێستا بێ هیچ کێشەیەک لەگەڵ ئەمریکادا پابەندین بە خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو لەبارەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە سوریا و هەفتەی داهاتوو ناوەندە هاوبەشەکەمان دەست بەکارەکانی دەکات". . وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەمریکا لەسەر چاودێری و هەماهەنگی لە بواری ئاسمانی و لەسەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەهەمان بابەت رێککەوتوون.   دەربارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ "پەیەدە" وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ لێکدانەوەیەکیان نییە لەبارەی هەماهەنگی ئەمریکییەکان لەگەڵ پەیەدە و چاوەڕوانیشیان لەوان ئەوەیە لەنزیکترین کاتدا کۆتایی بەوە بهێنن.