گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

میدیاکانی ئەوروپا: بەپێی وێنەیەکی دزەپێکراوی یوفا، مێسی بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە

2019.08.16 - 20:36
میدیاکانی ئەوروپا: بەپێی وێنەیەکی دزەپێکراوی یوفا، مێسی بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە
ناس کورد- میدیا جیهانییە وەرزشییەکان ئاشكرایانکردووە، بەپێی وێنەیەکی دزەپێکراوی یوفا، مێسی وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە. . پاش دیاریکردنی هەریەک لە مێسی و رۆناڵدۆ و ڤاندایک بۆ باشترین یاریزانی ئەوروپا لەلایەن یوفاوە، ئەمڕۆ میدیا ئەوروپییەکان وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دزەی پێکراوە و تێیدا مێسی وەک باشترین  یاریزانی ئەوروپا هەڵبژێردراوە. . بەپێی وێنەکە، کە خشتەیەکە، مێسی بە بەدەستهێنانی 252 خاڵ بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراوە، هەروەها ڤێرغل ڤاندایکی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ بە 224 خاڵ پلەی بەدەستهێناوە و ڕۆناڵدۆی پرتوگالیش بە 181  خاڵ پلەی سێیەمی پێدراوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، بریارە لە 29ی مانگی ئەم مانگەدا و لەکاتی بەڕێوەچونی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگی وەرزی نوێ، براوەی خەڵاتەکە دیاری بکرێت. .