گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نێیمار لە بەرشەلۆنە دوورکەوتووەتەوە و ڕیاڵ مەدرید قەرزی بۆ دەکات

2019.08.16 - 19:09
نێیمار لە بەرشەلۆنە دوورکەوتووەتەوە و ڕیاڵ مەدرید قەرزی بۆ دەکات
ناس کورد ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەئێستادا نێیمار لە بەرشەلۆنە دوورکەوتووەتەوە و ریاڵ مەدریدیش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە دەستپێکردووەتەوە. . ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، داواکارییەکانی پاریس سانجێرمان لە بەرشەلۆنە زۆرن و داوای کۆتینیۆ و سیمیدۆ و 100 ملیۆن یۆرۆیان کردووە بەرامبەر نێیمار، بۆیە ئەنجامدانی گرێبەستەکە زەحمەتە و یاریزانە بەڕازیلییەکە لە ئێستادا لە بەرشەلۆنەوە دوورە. . هاوکات ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، له بەرامبەر دوورکەوتنەوەی بەرشەلۆنە لە نێیمار، ‌ریاڵ مەدرید دووبارە هەوڵی بەدەستهێنانی نێیمار دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بڕێک پارەی قه‌رزكردووه‌ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی پاریس. . مۆندۆ باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت  نێیمار ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرماندا بمێنێته‌وه‌ و وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبهێڵێت. .