گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زیدان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

کێشەی گەورە لەنێوان پێرێز و زیدان دروستبووە

2019.08.15 - 14:44
کێشەی گەورە لەنێوان پێرێز و زیدان دروستبووە
ناس کورد- خراپی ئاستی ڕیاڵ مەدرید لە یارییە خۆئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا، دۆخی یانەکەی تێکداوە و کێشەی گەورە لەنێوان زیدان و  پێرێز دروستبوو، تا ئەو ڕادەیەی باس لە دەستلەکارکێشانەوەی زیدان دەکرێت. , بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید زۆر نیگه‌رانه‌ لە هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زیدانی ڕاهێنەر و پێیوایه‌ ئەو پارە زۆرەی لە مێرکاتۆدا خەرجی کردووە، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زیدانه‌وه‌ خه‌ریكه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌چن. , پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، کە پێنج یاریزانی بەبڕی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ زیدان کڕیوە، بەوە ناسراوە کاتێک یاریزانێک بۆ یانەکەی دەکڕێت، دەیەوێت پشتی پێببەسترێت و ببێتە ئەستێرەیەکی یانەکە، بەڵام زیدان له‌ ماوه‌ی ئاماده‌كاریی یانه‌كه‌یدا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نیا پشتی به‌ ئیدین هازاردی به‌لجیكی به‌ستووه‌، وەک ئەوەی لوكا یۆڤیچ و میلیتا و كۆبۆ هیچ سوودێكیان نییه‌. , هاوکات ئاستی خراپی ڕیاڵ مەدرید لە یارییە دۆستانەکاندا و جیاوازی خواستەکانی زیدان و پێرێز لە کڕینی یاریزاندا، بەتایبەت کە پێرێز ئارەزووی گواستنەوەی نێیمار دەکات و زیدانیش پێداگری دەکات لە ویستنی پۆڵ پۆگبادا، ئەمانە کێشەی گەورەیان لە نێوان پێرێز زیداندا دروستکردووە، کە وەرزی ڕابردوو، بە ناچاری و بە مەرجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکەی گەڕاندەوە یانەکە. , هەر لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی ئیندیپیندینت ئاماژەی بەوەکردووە، کێشەکانی زیدان و پێرێز گەیشتووەتە ئاستێک کە زیدان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات. , ,