گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران گەشەى بە بەرهەمهێنانى نەوت داوە لە کێڵگەیەکى هاوبەشی لەگەڵ عێراق

2019.08.15 - 09:10
ئێران گەشەى بە بەرهەمهێنانى نەوت داوە لە کێڵگەیەکى هاوبەشی لەگەڵ عێراق
ناس کورد- ئێران گەشەى بە بەرهەمهێنانى نەوت داوە لە کێڵگەیەکى هاوبەشى نێوان وڵاتەکەى و عێراق، ئەوەش لە کێڵگەى نەوتى "یاران شیمالى". , محەمەد عەلى، سەرۆکى پرۆژەى گەشەپێدانى کێڵگەى "یاران شیمالى"، ڕایگەیاندووە: "بەرهەمهێنانى نەوت لەو کێڵگەیە بەڕێژەى هەزار بەرمیلى ڕۆژانە بەرزبووەتەوە، کە کێڵگەیەکى هاوبەشە لەگەڵ عێراق". , ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەى بەوەشکردووە، ترومپاى جۆرى ESPیان لە بیرى ژمارە چوارى ئەو کێڵگەیە جێگیرکردووە، بەوەش هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بۆ بەرهەمهێنانى نەوت زیادیکردووە. , کێڵگەى نەوتى یاران شیمالى دەکەوێتە باشورى ڕۆژئاواى ئێرانەوە، لەساڵى 2016 بڕیاردا ئەو بیرە هاوبەشەى نێوان عێراق و ئێران گەشەى پێ بدرێت بۆ بەرهەمهێنانى 30 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە. , ,