گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

هەشت تۆن گۆشتی ئەو ئاژەڵانە بۆ خواردن شیاو نەبووە

تەنها لە سلێمانی لە ڕۆژانی جەژندا 11 هەزار سەر ئاژەڵ سەربڕدراون

2019.08.14 - 16:42
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا   گۆران قادر  سه‌رۆكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى، به‌ ناس كوردى ڕاگەیاند "له‌ ڕۆژانى جه‌ژندا و له‌ كوشتارگه‌ى سلێمانى 11 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی سپى و ڕە‌شه‌وڵاخ سه‌ربڕدراون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 800 تۆن گۆشتى ته‌ندروست دراوه‌ته‌ هاوڵاتیان." . گۆران قادر وتیشى، هەشت تۆن گۆشتى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه‌ سه‌ربڕدراون مەرجی تەندروستییان تێدا نەبووە و  له‌لایه‌ن تیمه‌كانى كوشتارگه‌ى سلێمانى و قایمقامێتى سلێمانییەوە له‌ناوبراون. .