گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی دەکرێت لەبارەی بودجە و نەوتەوە ڕێکبکەون

دوای پشوەکانی جەژن وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

2019.08.14 - 15:32
دوای پشوەکانی جەژن وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیارە پاش تەواوبوونی پشوەکانی جەژن، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەبارەی کێشەکانی بودجە و نەوت و ماددەی 140 گفتوگۆ بکەن، ئەندامێکی لیژنەی داراییش ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ساڵ کێشەی بودجە و نەوت لەنێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر بکرێن. , شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەنێوان هەرێم و بەغدا دوو لیژنەی هونەری و تەکنیکی پێکهێندراون بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردوولا". , وتیشی، لەدوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژن، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەبارەی کێشەکانی نەوت و غاز، بودجە و ماددەی 140 لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆدەبنەوە. , ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت و بەپێی زانیارییەکان، پێش کۆتایی ساڵ هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی بودجە و نەوت و هەرێم ڕازی دەبێت نەوت ڕادەستی بەغدا بکات. , دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و ھەردوولا كۆكبوون لەسەر كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی دانوستانەوە لەچوارچێوەی دەستوردا. , ,