گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆم بە خاوەنی ماریا هەورامی دەزانم و دەچم سەردانی دەکەم

مەلا هەڵۆ لەسەر هێرشکردنە سەر ماریا هەورامی ڕوونکردنەوە دەدات

2019.08.14 - 10:22
مەلا هەڵۆ لەسەر هێرشکردنە سەر ماریا هەورامی ڕوونکردنەوە دەدات
ناس کورد- مامۆستا هەڵۆ لەسەر هێرشکردنەسەر هونەرمەند، ماریا هەورامی پەشیمان بوونەوەى خۆى دەربڕی و ڕایگەیاند، هەڵە بوە، دەشڵێت، خزمى ئەو کچە هونەرمەندەیە و خۆى بەخاوەنى دەزانێت. . مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئایینی، لە ڕوونکردنەوەیەکی دەنگیدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەو قسانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرامبەر ماریا هەورامی کردبووی ڕایگەیاند: "من سورم لەسەر ئەوەی کە ئەو شێوازە گۆرانی وتنە ناشەرعییە و پێچەوانەی شەرعی ئیسلامە، تا بمێنم هەوڵدەدەم پێش بەو کارە بگرم، بەڵام پەشیمانم لەو شێوە دەربڕینەی کە بەرامبەر ئەو خاتوونە بەکارم هێنا، چونکە هەم لەڕووی دینەوە و هەم لەڕووی عورفەوە هەڵەیە و دروست نییە". . ئەو مامۆستا ئاینییە ئاماژە بەوەش دەکات، داوای لێبوردن لە ماریا هەورامی دەکات و ئەویش هەرچییەکی هەیە دەتوانێت بچێت لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات، ئامادەشە بۆ هەموو شتێک کە بەشێوەی یاسایی بەرامبەری بکرێت. . سەبارەت بەو بەرگرییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ماریا هەورامی دەکرێت و هێرش دەکرێتە سەر مەلا هەڵۆ، باسی لەوەدەکات: "ئەو خاتوونەش پێویست ناکات کەس خۆی بکات بە خاوەنی ئەو خاتوونە و بەرگری لێبکات، چونکە ئەو خزمی نزیکی خۆمە و خۆم خاوەنی ئەوم، بەمزووانەش دەچم لەگەڵی دادەنیشم و قسەی لەگەڵ دەکەم و من بەرژەوەندی ئەوم دەوێت، بۆیە ئەو قسەیەم کردووە و ویستومە واز لەو کارە ناشەرعییە بهێنێت". . هاوکات سەبارەت بەوەی سوکایەتی بە هەورامییەکان کردبێت، مەلا هەڵۆ ڕوونیکردووەتەوە: "حەدم نییە کارێکی وابکەم، چونکە من خۆم هەورامیم، باوکم هەورامییە، شانازیش بە هەورامی بوونی خۆمەوە دەکەم". . ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بڵاوبووەوە، مەلا هەڵۆ، باسی لە نویترین کلیپی ماریا هەورامی کردبوو و بەکارێکی ناشەرع ناویبردبوو، هەروەها ئاماژەی بەوەکردبوو: "ئەوەی ئەو دەیکات لەشفرۆشیش کاری واناکات"، لەگەل کۆمەڵێک "سوکایەتى" دیکە کە بەو هونەرمەندە کچەى کردبوو. . هونەرمەند ماریا هەورامی لە یەکەم شەوی جەژندا نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "دڵەکەم" بڵاوکردەوە و لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا کلیپەکەی ماریا، ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند. . .