گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ لە هەرێم لە شوێنێک پلەی گەرمی 51 بووە و لە شوێنێکی دیکە 28

2019.08.13 - 20:58
ئەمڕۆ لە هەرێم لە شوێنێک پلەی گەرمی 51 بووە و لە شوێنێکی دیکە 28
ناس کورد- بەپێی خشتەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی کە تۆمارکراوە 51 پلە بووە و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە بووە کە 28 پلەی سیلیزی بووە. . بەپێی خشتەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2019، لە خانەقین پلەی گەرمی گەیشتووەتە 51 پلە، هەروەها قەزای کەلار و قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر 49 پلە بووە. . هاوکات لە هەولێری پایتەخت، پلەی گەرمی 45 پلە بووە و لە سلێمانی 41 پلە، هەروەها لە دهۆک 46 پلە، هاوکات لە کەرکوک گەیشتووەتە 48 پلەی سیلیزی. . هەروەها ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان فێنکترین ناوچەی هەرێم بووە و پلەی گەرمی تێیدا 28 پلە بووە، هاوکات لە قەزای چۆمان 33 پلە بووە. . لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزیکەی چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن. .