گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نێیمار نزیکە لە بەرشەلۆنە

کۆبوونەوەی شاندی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس کۆتایی هات

2019.08.13 - 20:26
کۆبوونەوەی شاندی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس کۆتایی هات
ناس کورد- كۆبوونه‌وه‌‌ی شاندی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ل ئیداره‌ی یانەی پاریس سانجێرمان كۆتایی هات و ڕۆژنامەی مارکاش ڕایگەیاند: " نێیمار نزیکە لە بەرشەلۆنە". . دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی ئیریک ئەبیدال بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوتن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ کامپنۆ، کەمێک بەر لەئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات. . هەرچەندە هێشتا هیچ شتێکی فەرمی لەوبارەیەوە باس نەکراوە، بەڵام ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نێیمار نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنە. . بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسپانیا، گرێبەستەکەی ئەمڕۆی  یانەی بەرشەلۆنە بۆ کڕینی نێیمار، بریتی بووە لە 100 ملیۆن یۆرۆ و کۆتینهۆی بەڕازیلی. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆکان بۆ فرۆشتنی نێیمار لەگەڵ یانەیەکدا بەرەوپێش چووە. .