گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە

دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە]

2019.08.13 - 19:17
دهۆک؛ لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەس برینداربوون [وێنە]
ناس کورد- لەسێ  ڕووداوی هاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکشە برینداربوون، کە سێ لە بریندارەکان منداڵن و برینەکانیان سەختن. . ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، ڕووداوەکان ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2019، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕوویانداوە. . وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، لە یەکەم ڕووداودا لە نزیك گوندی زیناوا-ی سەر بە شارۆچكەی شێخان، ئۆتۆمبیلێكی جۆری هۆندا تایبەت وەرگەڕاوە  و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە. . هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەدا لەسنوری شارۆچكەی بەردە ڕەش، کە لەنێوان تاكسیەك و بارهەڵگرێكدا بووە، سێ منداڵی ناو تاکسییەکە بە سەختی بریندار بوون. . ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتا ڕووداو هەر  لە سنوری بەردەڕەش لە نێوان تۆیۆتا نیسان و هۆندا سۆناتایەكدا بووە، لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە. .