گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 دەوڵەمەندترین خێزانەکانی جیهان کێن؟

2019.08.13 - 12:01
10 دەوڵەمەندترین خێزانەکانی جیهان کێن؟
  ناس کورد ئاژانسى بلۆمبێرگی ئەمریکی ریزبەندی 10 ده‌وڵه‌مه‌نترین خێزانه‌كانى جیهانى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ خێزانى ئال سعود له‌پله‌ى چوارەمدایە. . به‌گوێره‌ى لیسته‌كه‌ى بلۆمبێرگ، چەند خێزانێکی ئەمریکی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێهەمیان گرتووە. . پلەی یەکەم خێزانێكن به‌ناوى واڵتون و خاوه‌نى كۆمپانیاى واڵمارتى ئه‌مریكیین، داهاته‌كه‌یان له‌ 39 ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ 191 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە. . خێزانى دووه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ ئەمریکیین و پێانده‌وترێن خێزانى مارس كه‌ خاوه‌نى كۆمپانیاى شۆكۆلاته‌ن و داهاته‌كه‌یان له‌ 37 ملیاره‌وه‌ بۆ 127 ملیار دۆلار به‌رزبووەتەوە. . له‌لیسته‌كه‌ى بلۆمبێرگدا، خێزانى كۆكى ئه‌مریكیش له‌پله‌ى سێهه‌مدا هاتووه‌ و خاوه‌نى كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى پیشه‌سازیین هه‌ر به‌ناوى خۆیانه‌وه‌یه‌ و داهاته‌كه‌یان له‌ 26 بۆ 125 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌. . خێزانى ئال سعودی سعودییە، له‌پله‌ى چواره‌مدا دێن و داهاته‌كه‌یان به‌ 100 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە. . لەبارەی خێزانی ئال سعوودەوە بلۆمبێرگ نوسیوویەتی سه‌روه‌ت و سامانى ئەو خێزانە زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ کە پێشبینی کراوە بەوپێیەی خاوەندارێتی كۆمپانیاى ئارامكۆ بۆ بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی نەوت دەکەن. . ئارامکۆ زه‌به‌لاحترین كۆمپانیایه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان کە زۆرترین قازانج دەکات و خێزانى  ئال سعود بە نیازە ساڵانە قازانجه‌كه‌ى بگەێنێتە‌ دوو ترلیۆن دۆلار. .