گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بوونی هێزی ئیسرائیل لە کەنداوی بەسڕە ڕەتدەکاتەوە

2019.08.13 - 10:48
عێراق بوونی هێزی ئیسرائیل لە کەنداوی بەسڕە ڕەتدەکاتەوە
ناس کورد له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى بۆ دابینكردنى ئاسایش له‌ناوچه‌ى كه‌نداو، حكومه‌تى عێراق بوونى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌لامه‌تى كه‌شتییه‌ بازرگانیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ ڕە‌تده‌كاته‌وه‌. . محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌هه‌ژمارى خۆى له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌: "عێراق ڕە‌تیده‌كاته‌وه‌ ئیسرائیل له‌ هه‌ر هێزێكی سه‌ربازییدا به‌شداری بكات كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به‌ سه‌لامه‌تی به‌كه‌نداوی به‌سره‌دا پێكده‌هێنرێت". . حه‌كیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ،ده‌توانرێت ئاسایشی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكرێت و وڵاته‌كه‌ی له‌زنجیره‌یه‌ك دانوستانی نهێنیى دا  له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌دایه‌. . وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نوسیویەتی: "بوونی هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان له‌ كه‌نداودا، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات. " . ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ئاسایش له‌ناوچه‌ى هورمز و بابوبه‌لمه‌نده‌ب و ناوچه‌كانى كه‌نداودا پێكبهێنرێت و پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو  وڵاتەکەی به‌شێكه‌ له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی  كه‌ ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له‌ كه‌نداو پێكیبهێنێت. .