گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەواوی هاوکارییەکانی حکومەت بۆ کۆچبەران دەبڕدرێت

کۆشکی سپی بڕیارێکی دیکەی دژی کۆچبەرانی نایاسایی دەرکرد

2019.08.13 - 10:37
کۆشکی سپی بڕیارێکی دیکەی دژی کۆچبەرانی نایاسایی دەرکرد
ناس کورد حكوومه‌تی ئه‌مریكا، یاسایەکی هەموار کردووەتەوە کە تێیدا تەواوی هاوکارییە داراییەکان بۆ کۆچبەرانی نایاسایی لەو وڵاتەدا کۆتایی پێدەهێنێت. . به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا واژووی لەسەر هەمواری یاسای هاوکاری بۆ پەنابەرانی نایاسایی کردووە کە تێیدا هاوکارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ئەو کۆچبەرانە کۆتایی پێدەهێنێت. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەمواری یاساکە به‌ئامانجی ئەوە دەرکراوە ئه‌و هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ بپارێزێت كه‌ بۆ كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت دابینكراوه‌. . به‌پێی هه‌مواره‌كه‌، هاوكاریی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆچبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌بڕدرێت و و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ش به‌ كۆچبه‌ران نادرێت. . له‌ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا هاتووه‌، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ واده‌كات ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بە نایاسایی دەچنه‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و پشت به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ستن." . هەروەها هاتووە، لەمەودوا ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی، هاوكاریی خۆراك و شوێنی مانه‌وه‌ بۆ كۆچبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه‌ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت، جگەلەوە مامه‌ڵه‌ی به‌هاووڵاتیبوونیش بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ناكرێت كه‌ ‌ئێستا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بنێردرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی‌ دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت بەو یاسایە كۆچبه‌ران بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانەیان پشت به‌ هاوكارییەکانی ده‌وڵه‌ت نەبەستن ، بڕیار وایە‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا بڕیاره‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. .