گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى عێراق وادەى کۆتایهاتنى ئەو شەپۆلە گەرمایەى ئاشکرا کرد کە ڕوى لە ناوچەکە کردووە

2019.08.12 - 21:23
کەشناسى عێراق وادەى کۆتایهاتنى ئەو شەپۆلە گەرمایەى ئاشکرا کرد کە ڕوى لە ناوچەکە کردووە
ناس کورد –   کەشناسی عێراق وادەى کۆتایهاتنى ئەو شەپۆلە گەرمایەى ئاشکرا کرد کە ڕوى لە ناوچەکە کردووە و ئاشکراى کرد "لەچەند شارێکی عێراق پلەی گەرما دەگاتە 50 و لەچەند شارێکی دیکەش باران دەبارێت". . ئەمڕۆ (دووشەممە 10ی ئابی 2019) دەزگای کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرمای چەند رۆژی داهاتوى شارەکانى عێراق، بڵاوکردەوە. . دەزگای کەشناسی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات "ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕوی لەناوچەکە کردوە لەرۆژانی جەژنەوە سەرجەم شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە ناوی شەپۆلی گەرمای وەرزی هیندییە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت". . بەگوێرەى کەشناسی عێراق، لە سبەینێ سێشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و هەروەها ئەو شەپۆلە بایەی لەگەڵ شەپۆلە گەرماکەدایە بە ڕێژەی جیاجیا بەردەوام دەبێت. . کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە "لەڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 43 – 47 دەبێت و هەروەها لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق لەنێوان 47 – 50 دەبێت". . جەختیشدەکاتەوە "سبەینێ (سێشەممە، 13ی ئابی 2019) لەشارەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و هەروەها لە چەند ناوچەیەکی هەولێر و دهۆک و رۆژئاوای موسڵ لە چەند کاتێکی جیاوازدا باران بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و بەڵام باران بارینەکە زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە". .