گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین؛ لەژێر فشارى خۆپیشاندەران فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ سەرجەم گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە

2019.08.12 - 21:11
چین؛ لەژێر فشارى خۆپیشاندەران فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ سەرجەم گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە
  ناس کورد- فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە هەڵوەشاندەوە. . ئاژانسی روسیا تودەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 12ی ئابی 2019) بڵاویکردەوە "بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ کە گەورەترین فڕۆکەخانەی چینە، بەفەرمی سەرجەم گەشتە هاتووەکانی هەڵوەشاندەوە و تەنها ڕێگای بە گەشتی رۆیشتن و ئەو گەشتانە داوە کە تا کاتی دەرکردنی ئەو بڕیارە لەڕێدابوون بۆ هۆنگ کۆنگ". . هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوەیە کە لە هۆنگ کۆنگ چەند رۆژێکە بەردەوامە و گەورەترین قەیرانی مەترسیداری بۆ چین دروست کردووە. . روسیا تودەی باسی لەوەشکردوە "جوڵەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەکە زۆر قەرەباڵغە و شوێنەکانی وەستانی ئوتومبێلەکان پڕبوون و خەڵکێکی زۆر هەیە کە دەیەوێت شارەکە بەجێبهێڵێت". . بەرپرسانی هۆنگ کۆنگ رایانگەیاندوە "شارەکەیان بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەرێت و پێویستیان بە نوێکردنەوەیەک هەیە لە سیستەمی سیاسیدا بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێت". . ماوەی دوو مانگە دژی هەموارکردنەوەی یاسای رادەستکردنەوە لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشداندان بەرێوەدەچێت. . ئەو یاسایەی کە خۆپیشاندانی لە دژ دەکرێت ڕێگا دەدات دانیشتووانی هۆنگ کۆنگ، ئەوانەی بە تۆمەتێک تۆمەتبارکرابن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی سزاکان و دادگایکردن بۆ بەشەکانی دیکەی وڵاتی چین بنێردێنەوە و خۆپیشاندەران داوا دەکەن یاساکە رەتبکرێتەوە چونکە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە. .