گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەر کەسێک گرانفڕۆشی بکات راستەوخۆ سزا دەدرێت

سلێمانی؛ لەبارەى گرانفرۆشى و بەرزکردنەوەى نرخ هۆشداری توند دەدرێتە خاوەن چێشتخانە و کافتریاکان

2019.08.12 - 20:56
سلێمانی؛ لەبارەى گرانفرۆشى و بەرزکردنەوەى نرخ هۆشداری توند دەدرێتە خاوەن چێشتخانە و کافتریاکان
ناس کورد- بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، هۆشداری دەداتە خاوەن رێستۆرانت و چێشتخانەکان و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "هەر کەس گران فڕۆشی بکات راستەوخۆ سزا دەدرێت". . سۆران غەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند "هۆشداری دەدەینە رێستۆرانت و خواردنگە و کافتریاکان کە خواردنەکانیان بەنرخى رۆژانى بەر لە جەژنى قوربان بفڕۆشن و هاتنى جەژن و گەشتیاران نەقۆزنەوە بۆ گرانفڕۆشى و هەر کەس پابەند نەبێت بە توندی سزا دەدرێت". . بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، داواى لە هاووڵاتیان و گەشتیاران کرد لە هەر شوێنێک هەستیان کرد نرخەکان گرانە و ویستی ئیستیغلالکردن و هەڵخەڵەتاندنی گەشتیاران هەیە، ڕاستەوخۆ ئاگاداریان بکەنەوە و ئەوانیش سزای توندی ئەو شوێنانە دەدەن. . سۆران غەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بۆ ئاگادارکردنەوەی لیژنەکەیان لە هەر سەرپێچییەک داواى لە هاووڵاتیان و گەشتیاران کرد بە ژمارە تەلەفۆنەکانى (100، 07701432224، 07701450755، 07707660909) پەیوەندیی بکەن و لیژنەکەیان لە سەرپێچییەکان ئاگادار بکەنەوە. . لێدوانەکەى بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، هاوکاتە لەگەڵ بەدواداچوونێکى ناس کورد بۆ دیاردەى بەرزکردنەوەى نرخ لە چێشتخانە و کافتریاکان لە رۆژانى جەژن و بۆنەکاندا. .