گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کۆنسێرتەکەى کۆراى ئاڤاچى لە سلێمانى ئاڵاى کوردستان لابراوە؟

2019.08.12 - 16:00
لە کۆنسێرتەکەى کۆراى ئاڤاچى لە سلێمانى ئاڵاى کوردستان لابراوە؟
ناس کورد- بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی سلێمانی، هەواڵى بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەى لابردنى ئاڵاى کوردستان لەسەر شانۆى رۆمانى و لەکاتى ئەنجامدانى کۆنسێرتێکى گۆرانى کۆراى ئاڤاچى، رەتدەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شتى وا رووینەداوە. . سەردار خدر، بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی لە شاری سلێمانی، رونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی‌-دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بەهیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە". . بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی ئاماژە بەوە دەکات "هەرکەسێک ئیدیعای تری هەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە و هەروەها کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردوە و دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین". . روونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرى شانۆى ڕۆمانى، دواى ئەوە دێت کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی کۆنسێرتەکەی کۆڕای ئاڤاچی بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوە کرابوو کە لەسەر داواى ئەو هونەرمەندە تورکە، ئاڵاى کوردستان لەسەربانی شانۆکە، لابراوە. .