گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئاغجەلەر؛ لە کیڵگەیەکى پەلەوەر 10 هەزار مریشک مرداربوونەوە [تایبەت]

2019.08.12 - 15:27
ئاغجەلەر؛ لە کیڵگەیەکى پەلەوەر 10 هەزار مریشک مرداربوونەوە [تایبەت]
ناس كورد - سابیر عەبدوڵا لەناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لەماوەى تەنها 48 کاتژمێردرا بەهۆی نەخۆشییەكی ڤایرۆسییەوە نزیكەی دە هەزار مریشك لە کێڵگەیەکى پەلەوەرى مردار بووەوە. . سەردار  عەبدوڵا، خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكە  بە ناس كوردی وت "ماوەی چل ڕۆژە نزیكەی ( 10000) جوجکە لە کێڵگەکەیان كردووە و ئێستا كە كاتی پێگەیشتن و گەورەبوونی مریشەكەكان بووە،  هەریەكەیان نزیكەی دوو  بۆ دوو كیلۆ و نیو دەبوون بەڵام لەماوەی كەمتر  لە (48) كاتژمێر سەرجەمیان مردار بوونەوە". . بەوتەى خاوەنى کێڵگە پەلەوەرییەکە، ماوەی  یانزە ساڵە كێڵگەی پەلەوەرییان هەیە و یەكەم جاریانە توشی زیانی لەو شێوەیە ببن و هیوادارە قەرەبوو بكرێنەوە . . سەردار عەبدوڵا، ئاماژەى بەوەش کرد، لەسەر ئەرکى خۆیان پزیشکیان بۆ كێڵگەكە دابین کردووە و لایەنی حكومی هیچ هاوكارییەكیان ناكات. . بەرپرسانى ناحیەکە ئاماژە بەوە دەکەن، لەکاتێکدا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان داواى هاوکارییان لێدەکەن کە بەوتەى ئەو کار لە کار ترازاوە و پەلەوەرەکانیان دووچارى نەخۆشى هاتووە. . هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر، بۆ ناس كوردی روونکردەوە، زۆربەی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كاتێک پەنا بۆ ڤێتەرنەری و ئیدارەی ناوچەكە دێنن كە مریشكەكانیان توشی نەخۆشییەكی لەو جۆرە هاتووە و لەكاتی هێنانی جوجەڵەكان پرس بەكەس ناكەن. هەر بۆیە لەئێستادا ئەوان هیچیان لەدەست نایەت بۆیانی بكەن. . وتیشی "خاوەن كێڵگە وەك چۆن قازانج دەكات زەرەریش دەکات و پێویستە خۆیان پاشماوەكان ببەن بۆ فڕێدان". . جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان وەك حكومەت ناتوانن كۆمپانیای پاككەرەوەی شار ناچار بكەن پاشماوەی دەواجینەكان فڕێ بدەن چونكە ئەركی ئەوان نییە". . بەگوێرەی زانیاریەكانی ناس كورد ئەو نەخۆشیە ڤایرۆسییە و زۆر بەخێرایی توانای بڵاوبوونەوەی هەیە و  لە وڵاتانی عەرەبی ساڵانە بڵاودەبێتەوە و هەزاران مریشك بەهۆیەوە مردار دەبنەوە. . بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە، پسپۆڕانى ڤێتەرنەرى بەپێویستیدەزانن ساڵانە بەر لەوەی جوجەڵەكان بخرێنە ناو هۆڵەكانەوە بكوترێن و هەر خاوەن كێڵگەیەك  جوجەڵەكانی نەكوتێ بە دەرزی دژە ڤایرۆسی  ئەوا مەترسی لەسەر مریشكەكانی هەیە و ئەگەر ڤایرۆسەكە گرتنی ئەوا لەماوەی كەتر لە 48 كاتژێردا سەرجەم مریشكەكانی لەناودەچن. .