گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر سوتانى دوو منداڵ لە یەکەم رۆژى جەژن هۆشدارى دەدرێتە فڕۆشگاکان

2019.08.12 - 14:09
لەسەر سوتانى دوو منداڵ لە یەکەم رۆژى جەژن هۆشدارى دەدرێتە فڕۆشگاکان
ناس کورد- پۆلیسى گەرمیان هۆشداری ده‌داته‌ فڕۆشگا و دوكاندارەکان و داوایان لێدەکات "خۆیان به‌ دووربگرن له‌فڕۆشتنی یاری ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی". . لە راگەیەندراوێکى پۆلیسى گەرمیاندا کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 12ی ئابی 2019) بڵاوکراوەتەوە عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژە بەوە دەکات، ئێوارەی دوێنێ (یەکشەممە) یەکەم ڕۆژی جەژن، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار دوو منداڵ یاری ئاگرین (تەرەقە) دەخەنە نێو بەرمیلێکی نەوتەوە و بەو هۆیەوە بەرمیلە نەوتەکە پێیاندا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە برینداربوون. . روونیشیدەکاتەوە، دوو منداڵەکە تەمەنیان هەشت ساڵ و حەوت ساڵە و بەهۆی سەختی برین و ڕێژەی سوتانەکەیانەوە منداڵەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراوون. . هاوکات قایمقامیه‌تی كه‌لار لەسەر ئەو روداوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هۆشداری ده‌داتە دوكانداره‌كان کە خۆیان به‌ دووربگرن له‌فڕۆشتنی یاری ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكات داواش له‌هاووڵاتیان ده‌كات رێگه‌ به‌منداڵه‌كانیان نه‌ده‌ن ئه‌و یارییانه‌ بکڕن و هه‌ر دوكانێكیش ده‌یفڕۆشێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. .