گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەى دەریاوانى ئێران: لە هەر کاتێکدا بمانەوێت دەتوانین دەستبەسەر هەر کەشتییەکدا بگرین

2019.08.12 - 10:45
فەرماندەى دەریاوانى ئێران: لە هەر کاتێکدا بمانەوێت دەتوانین دەستبەسەر هەر کەشتییەکدا بگرین
ناس کورد- فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، رایگەیاند "هێزەکانمان دەتوانن لەهەر کاتێکدا بێت هەر کەشتییەک دەستبەسەر بکەن، تەنانەت ئەگەر کەشتى بەریتانى و ئەمریکیش هاوەڵى بێت". . لیوا عەلى رەزا تەنگسیرى، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هۆشداریدا لە هەر خۆهەڵقورتاندنێکى نایاسایى لە ئاوى کەنداودا. . تەنگسیرى، لە بەشێکى ترى چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەدا پەیامێکى ئاڕاستەى دەوڵەتانى ناوچەکە و جیهان کرد و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "ئێران بەردەوام دەبێت لە گرەنتیکردنى گەرووى هورمز بۆ ئەوەى بتوانێت لەوێوە هەناردەى نەوت بکات". . روونیشیکردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا لەهەوڵى ئەوەدان سیناریۆى نوێ لەناوچەکە بسەپێنن بە ئامانجى ئەوەى شەرعییەت بە بوونیان لە ئاوى کەنداو بدەن، پلانى ئەوەشیان هەیە دەوڵەتانى ناوچەکە تاڵان بکەن و دەوڵەتانى ئەوروپا و رۆژئاواى ئاسیا بەکاربهێنن کە پێویستییان بە نەوتى ئێران هەیە. . لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە بەریتانییەکەش، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، ئاماژەى بەوە کرد "هیچ دادپەروەرانە نییە ئێمە کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکەین کە پیشێلى یاساى نێودەوڵەتى کردووە و ئەوان کەشتییەکەى ئێمە ئازاد نەکەن". . جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، ئاسایشى کەنداو بەلاى ئێرانەوە زۆر گرنگە و وڵاتەکەشى ئاسایشى گەرووى هورمزى گەرەنتى کردووە. .