گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خێزانى واڵتۆن لە یەک کاتژمێردا چوار ملیۆن و 200 هەزار دۆلار داهاتیان دەستدەکەوێت

2019.08.11 - 20:34
خێزانى  واڵتۆن  لە یەک کاتژمێردا چوار ملیۆن و 200 هەزار دۆلار داهاتیان دەستدەکەوێت
ناس کورد- ڕاپۆرتێک سەروەتى خێزانە دەوڵەمەندەکانى جیهانى بڵاوکردووەتەوە، خێزانى واڵتۆن لە یەک خولەکدا 70 هەزار دۆلار داهاتیانە. , لە ڕاپۆرتێکیدا ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاوى کردووەتەوە، سەروەتى خێزانى واڵتۆن، کە خاوەنى زنجیرە بازاڕەکانى واڵمارتە لە یەک خولەکدا داهاتى 70 هەزار دۆلارە و لە یەک کاتژمێریشدا چوار ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە. , لەئێستادا سەروەتى واڵتۆن لە 39 ملیارەوە گەشەى کردووە بۆ 191 ملیار، ئەوەش لەڕیزبەندى خێزانە دەوڵەمەندەکان بۆ ساڵى 2018. , هەروەها لەنێو ئەو خێزانە دەوڵەمەندانەدا، لە ڕیزبەندى دووەم خێزانى مارس دێت، کە خاوەنى داهاتى 127 ملیار دۆلارە. , ئاماژە بەوەشکراوە، 25 خیزانى دەوڵەمەند لە جیهاندا کۆنتڕۆڵى یەک ترلیۆن و 400 ملیار دۆلارى جیهانیان کردووە، لەماوەى ساڵێکیشدا 24% داهاتیان زیادى کردووە. ,