گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازم ساهر بە بڕی 44 هەزار دۆلار سزا درا

2019.08.11 - 18:27
کازم ساهر بە بڕی 44 هەزار دۆلار سزا درا
ناس کورد- بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی ئوردن چەند کۆنسێرتێکی ئەنجامداوە بێ ئەوەی ڕەزامەنی سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت، گۆرانبێژی بەناوبانگى عێراقی کازم ساهر بەبڕی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار سزای دارایی درا. . سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن، ئاگادارکردنەوەیەکی یاسایی ئاڕاستەی هونەرمەند و گۆرانیبێژی عێراقی کازم ساهر کردووە، بەگوێرەی ئاگادارکردنەوەکە، کازم ساهر لە هەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی لە شاری عەمان پایتەختی ئوردن ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی بەڵگەی ڕێگەپێدان لە سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت. . بەگویرەی پێگەی خەبرنی ئوردنی، کازم ساهرهەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی ئەنجامداوە داهاتی لە هەرکۆنسێرتێک 110 هەزار دۆلار بووە، لە ئێستاشدا سەندیکای هونەرمەندانی ئۆردن داوای 44 هەزار دۆلار دەکات لە کازم ساهر وەک قەربوو. . هەر بەگوێرەی هەواڵەکە، سەندیکای هونەرمەندان، یەک هەفتە مۆڵەتی بە کازم ساهرداوە بۆ ئەوەی پارەی سزاکە ڕادەستیان بکات، بە پێچەوانەوە سکاڵا دژی لە دادگا تۆمار دەکەن. . .