ناس کورد-
لە ناوچەى گەشتیارى شەمێران ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە نێو دەریاچەى دەربەندیخانەوە، تا ئێستا تەرمى دوو کەس بە خنکاوى دەرهێندراون.
.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى پۆلیسی هاتوچۆى دەربەندیخان، لە ڕێگای شەمێران نزیک ناوچەی گەشتیاری بان قۆین، ئۆتۆمبێلێکى تایبەت کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دەکەوێتە دەریاچەی دەربندیخانەوە.
.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا ژن و پیاوێک بەخنکاوی دەرهێندراون، ژنەکە بەتەمەنە و شۆفێرەکەش گەنجێکە.
.
لەئێستاشدا تیمەکانی غەواس و بەرگرى شارستانى و پۆلیس، لە شوێنى ڕوداوەکەن و بەشوێن کەسی دیکەدا دەگەڕێن لە ئەگەری ئەوەى سەرنشینى دیکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەبن.
.
.