گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەماکارێک چاوى لە کورسى سەرۆکایەتى تونسە

2019.08.11 - 11:12
سەماکارێک چاوى لە کورسى سەرۆکایەتى تونسە
ناس کورد- تا دێت کاندیدان بۆ پۆستى سەرکۆى تونس بەرەو هەڵکشان دەچن، لە نوێترین ڕوداویشدا کچە سەماکارێک خۆى بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و دەڵێت، گەر ببێت بە سەرۆکى ئەو وڵاتە باڵا پۆشى قەدەغە دەکات. , کچە سەماکارى تونسی "نەرمین سفر" خۆی كاندید كردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس و ڕایگەیاندووە، ئەگەر ببێت بە سەرۆككۆمار یەكەم كاری قەدەغە كردنی باڵا پۆشی دەبێت و یاسا میراتیش دەگۆڕێت لە سێ بەش دووبەشی میرات دەدات بە ژنان و یەك بەشیش بۆ پیاوان". , تا ئێستا لە تونس ٩٨ كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە كاندید كردووە، لە نێویاندا مونیر بەعتور هەیە کە هاوڕەگەزخوازە، هەروەها لە نەهزەی ئیسلامی "باڵی ئیخوان لە تونس" عبدالفتاح مۆرۆ  خۆى کاندید کردووە، لە نیدائی تونسیش یوسف شاهیدی سەرۆكوەزیرانی ئێستای تونس خۆی كاندید كردووە.   https://www.instagram.com/p/B00cgXBHsEg/?utm_source=ig_embed , ,