گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە نزیکەى شەش هەزار مزگەوتى هەرێم مەراسیمى نوێژى جەژن بەڕێوەچووە

2019.08.11 - 10:27
لە نزیکەى شەش هەزار مزگەوتى هەرێم مەراسیمى نوێژى جەژن بەڕێوەچووە
ناس کورد- ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان لەلایەن سونییەکانى جیهانەوە بەڕێوەچوو، بە هەزاران مزگەوتى هەرێمیش نوێژى جەژنیان تێدا ئەنجامدا. , ئەمڕۆ یەکشەممە 11/8/2019 یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانە، لە نزیکەى شەش هەزار مزگەوتى هەرێمى کوردستان نوێژى جەژن ئەنجامدا و پاش خوانى جەژن، ئەو هاوڵاتییانەى بە نیازى ئەنجامدانى قوربانى بوون، سەردانى مەیدانى ئاژەڵانى شارەکانى خۆیانیان کردووە. , لە بەشێکى وتارى جەژنى مامۆستایانى ئاینى هەرێمى کوردستاندا، هەمووان داواى تەبایی و یەکڕیزى گەلى کوردیان دەکر، دۆعاى ئەوەیان کرد هەرێمى کوردستان ئارامى ئاسایشى زیاترى تێدا بەرقەرار بێت. ,