گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەربازێکی ئەمریکی لە موسڵ کوژرا

2019.08.10 - 22:30
سەربازێکی ئەمریکی لە موسڵ کوژرا
ناس کورد-   هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش، کوژرانی  سەربازێکی ئه‌مریكای له‌ باكوری شاری موسڵ ڕاگەیاند. . لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئاماژەى بەوە کرد، سه‌ربازێکی سه‌ربه‌ سوپای ئه‌مریكا، له‌كاتی یاوه‌ریكردنی ئەو هێزانەدا، لە پیلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا له‌ باكوری شاری موسڵ كوژراوه‌. . به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سەربازە ئەمریکییە وەک ڕاوێژکار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق کاری کردووە. . ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) لە ڕاپۆرتێکیدا هۆشدارى داوە لەوەى داعش دووباره‌ خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌ و ده‌ركه‌وتنه‌ له ‌سوریا و له ‌عێراقیش ده‌یه‌وێت تواناكانى به‌هێزتر بكاته‌وه‌. .