گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی نێیمار زۆر بەرەوپێش چووە

2019.08.10 - 18:42
گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی نێیمار زۆر بەرەوپێش چووە
ناس کورد-   بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان دانی بەوەدا نا، کە گفتوگۆیان لەگەڵ چەند یانەیەک کردووە، لەسەر داهاتووی نێیمار و تا یەکلاکردنەوەی داهاتووشی بەشداری هیچ یارییەکی یانەکە ناکات. . لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە لیدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی لیکیپی ڕاگەیاندوە:"ڕاستە قسەمان لەگەڵ چەند یانەیەک کردووە لەسەر داهاتووی نێیمار،  گفتوگۆکانیش بەرەوپێشچوونی زۆریان بە خۆیانەوە بینیوە، بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی. . لیۆناردۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان ئەوەیە داهاتوی نێیمار بە زوترین کات یەکلایی بکەنەوە. . هاوکات باسی لەوەکردووە، نێیمار بۆ یاریەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە خولی فەڕەنسی بەرامبەر نیم ئۆلۆمپیک بەشاری ناکات و دوور خراوەتەوە، تا داهاتوویشی یەکلا نەکرێتەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکە ناکات. . ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی زۆرینەی میدیا جیهانییەکان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڤە فەری کەوتوونەتە کێبڕكێی یەکیتر بۆ گواستنەوەی نێیماری بەڕازیلی و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا بەتەواوی داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بێتەوە. .