گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

‌چین؛ به‌هۆى زریان و لافاوه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

2019.08.10 - 17:48
‌چین؛ به‌هۆى زریان و لافاوه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا
ناس کورد-     میدیاكانى چین بڵاویان كرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 10ى ئابى 2019) زریان و لافاوێكى به‌هێز‌ له‌ناوچه‌ى تشیانیڤ هه‌ڵیكردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 كه‌سیش بێسه‌رو شوێنن و سه‌دان كه‌سى تریش ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه‌. . ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا 200 ماڵ به‌هۆى زریانه‌كه‌وه‌ ڕوخاون و زیانیش به‌ر زیاتر لە 3 هه‌زار ماڵى ترى ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌. . میدیاكانى چین ڕوونیانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ناوچه‌ى شینخوا كه‌ چینى نوێى پێده‌وترێت پێش ئه‌وه‌ى  زریانه‌كه‌ هەڵبكات زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن هاوڵاتى ماڵه‌كانیان به‌جێهیشتووه‌. . هه‌ر به‌هۆی ڕودانى زریانه‌كه‌وه‌ حكومه‌تى چین زیاتر له‌ 2 هه‌زار گه‌شت و هه‌ندێ خزمه‌تگوزارى میترۆكانى ڕاگرتووه‌ له‌شینگاهیش گه‌شتى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕاگیراوه‌. .