گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کورتکردنەوەى قژ لە بابل سێ کوژراو و بریندارێکی لێ کەوتەوە.. تەواوی چیرۆکەکە

2019.08.10 - 13:38
 کورتکردنەوەى قژ  لە بابل سێ کوژراو و بریندارێکی لێ کەوتەوە.. تەواوی چیرۆکەکە
ناس کورد- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵیەوە لەسەر چۆنیەتى سەرچاککردن و قژبڕین لە یەکێک لە سەرتاشخانەکانی ناحییەی "حەمزەی غەربی" سەر بەپارێزگای بابل، کەسێک کوژرا و چواری تریش برینداربوون. ئەمرۆ شەممە، 10ى ئاب،2019، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایاگەیاند، "هۆکاری کێشەکە لە سەر ئەوەبووە کە یەکێک لەو کەسانەی ناو سەرتاشخانەکە سەروقژی چاکردووە، دووکەسی تریش گاڵتەیان پێکردوە و دواتریش بووەتە دەمەقاڵێیان، ئەو کەسەی کە گاڵتەجاری پێکراوە چووە چەکی هێناوە و تەقەی لەو دووکەسەکەی  دیکە کردووە، دەست بە جێ یەکێکانی کوشتوە ئەوەی تریانیشی بە سەختی بریندارکردووە." . وتیشی، دوای ڕووداوەکە "کەسوکاری قوربانییەکان چوونەتە سەر ماڵی بکوژەکە دووکەسی ئەوەیان کوشتووە." بە گوێرەی سەرچاوەکە، هێزەکانی پۆلیس لە ئێستادا سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەقەکەرەکان بەڵام تائێستا کەسیان دەستگیرنەکردوە.