گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسێکی ڕوسی: کاروانێکى چەک بە تابلۆی هەولێرەوە دەربازی ڕۆژئاوا بوون

2019.08.10 - 09:32
ئاژانسێکی ڕوسی: کاروانێکى چەک بە تابلۆی  هەولێرەوە  دەربازی ڕۆژئاوا بوون
ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2019، کاروانێکى چەک و تەقەمی کە لە نزیکەى 200  بارهەڵگر پێکهاتوون دەربازی ڕۆژئاوا بوون. ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی دەڵێت، "ئەو کاروانە چەک و تەقەمەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون و چوونەتە ناوچەکانى ژێردەسەڵاتی هەسەدە لە باکوری سوریا." ئاژانسەکە پشتی بە سەرچاوەیەک لە قامیشلۆ بەستووە و دەڵێت، "کاروانەکە نزیکەى 200 بارهەڵگر بوون کە تابلۆی (هەولێر-عێراق)ـیان پێوەبووە." دەشڵێت، بارهەڵگرەکان لە درەنگانێکی شەودا لە دەروازەى سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوادا دەرباز بوون و گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆ.