گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەربوونەوەی بای ناخۆش دانیشتنى پەرلەمانی کینیای ڕاگرت.. ڕێنمای نوێی بۆ سەرئاوکردن دەرکرا

2019.08.10 - 09:01
بەربوونەوەی بای ناخۆش دانیشتنى پەرلەمانی کینیای ڕاگرت.. ڕێنمای نوێی بۆ سەرئاوکردن دەرکرا
ناس کورد- به‌هۆى بەربوونەوەى با لە په‌رله‌مانتارێكی پەرلەمانی کینیا، هەوای هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پیس ده‌بێت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كینیاش كۆبونه‌وه‌كه‌ دواده‌خات و بۆ سه‌رئاوكردنى به‌په‌له‌ش ڕێنمایى نوێ ده‌داته‌ په‌رله‌مانتاران.   میدیاكانى كینیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئانوساتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسێكى تایبه‌ت به‌ بازاڕى كینیاوه‌، جۆلیا گایا یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان وتى :" به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كێمكان هه‌واى هۆڵه‌كه‌ى پیس كردوه‌ و من ده‌شزانم ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ "   لاى خۆشیه‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كه‌ تۆمه‌تباركرابوو به‌به‌ربونه‌وه‌ى با لێوه‌ى ڕایگه‌یاندوه‌: "من به‌رپرس نیم له‌و كاره‌ و له‌ به‌رده‌م هاوڕێكانیشمدا شتى وه‌ها ناكه‌م."   دوا به‌دواى مشتومڕى نێوان په‌رله‌مانتاران و به‌ربونه‌وه‌ى باى ناخۆش له‌نێو هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا، ئه‌دوین گاكاشى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕاگرت و چه‌ند ڕێنمایه‌كى ده‌ركرد له‌كاتى ته‌نگه‌تاو بووندا بۆ هه‌واگۆڕین په‌رله‌مانتاران بۆیان هه‌یه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كەیان به‌جێبهێلن.