گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لیژنەیەکى فیفا گەیشتە عێراق

2019.08.09 - 20:17
لیژنەیەکى فیفا گەیشتە عێراق
ناس کورد- لیژنەى ئەمنى یەکێتى تۆپى پێی جیهان، ئەمڕۆ گەیشتووەتە عێراق بۆ ئەوەى یاریگاکانى عێراق بپشکنێت و دڵنیاین لەوەى تا چەند لەڕوى ئەمنییەوە گونجاون. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێک یەکێتى تۆپى پێی عێراق: "لیژنەیەک لە فیفاوە گەیشتوونەتە شارى هەولێر، لیژنەکەش لیژنەیەکەى ئەمنى سەر بە یەکێتى تۆپى پێى جیهانە". , لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لیژنەیە سەردانى یاریگاى هەولێر و کەربەلا و بەسڕە دەکەن، پشکنین بۆ ئەو یاریگایانە دەکرێت بۆ ئەوەى بزاندرێت تا چەند لە ڕووى ئەمنی و ئاسایشەوە گونجاوە بۆ ئەوەى یارییە نێودەوڵەتییەکانى تێدا ئەنجام بدرێت. , پێشتریش سەرۆکى فیفا لابردنى گەمارۆى وەرزشی سەر عێراقى ڕاگەیاند، وتى: "بەمزوانە وەرزشدۆستانى عێراق یانەکانیان لە یاریگاکانى وڵاتەکەیان دەبینن". , ,