گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپەڕین؛ تەرمی هاوڵاتییەک لەزێی بچوک دۆزرایەوە

2019.08.09 - 17:09
ڕاپەڕین؛ تەرمی هاوڵاتییەک لەزێی بچوک دۆزرایەوە
ناس کورد- تەرمی هاوڵاتییەک لە زێی بچوکدا دۆزرایەوە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکات. . ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 3:45 خولەکی پاش نیوەرۆ، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ. . بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد: "ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لەدایکبوی 1976 و خەڵکی گوندی بێگەڵاسی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینە، پیشەی پۆلیسی پاسەوانی سنور بووە کە لە کەوێی زێی بچوک لە ئاودا خنکاوە". . پۆلیسی راپەڕین لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاندووە: "ئەو کەسە لە ڕووباری کەوێ خنکاوە، بە وتەی هاوسەرەکەی بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە گوندی کەوێ بۆ قەراخ ئاوەکە". . ناس کورد پەیوەندی بە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین کرد، بەڵام ناوبراو وتی" "هێشتا زانیارییان لەسەر وردەکاری ڕوداوەکە نییە". . پاش گەیاندنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. . ئەم روداوەش لەکاتێکدایە کە ئێران ئاوی زێی بچوکی ماوەیەک گرتەوە، بەڵام ئێستا بەریداوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر غەسالە لەو سنورە کار دەکەن و هیچ سنورێکیان بۆ دیاری نەکراوە، ساڵانەش لە شوێنى کارکردنى ئەو غەسالانە و ئاوى ئەو ناوچەیە ڕوداوى خنکان تۆمار دەکرێت. . .