گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى دەکرێت سەدان هەزار گەشتیار ڕو لە هەرێم بکەن

2019.08.09 - 16:30
پێشبینى دەکرێت سەدان هەزار گەشتیار ڕو لە هەرێم بکەن
ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح پێشبینی دەکرێت، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، حکومەتی هەرێمش "ئامادەیی تەواو"ی بۆ پێشوازیکردن لە و ژمارەیە کردووە. . نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پێشبینی دەکەین ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، زۆر زیاتر بێت بەراورد بە ژمارەی گەشتیاران لە جەژنی ڕەمەزانی ڕابردوو". . وتەبێژەکەى گەشتوگوزار وتیشی، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراون، کە ڕێژەیەکی زۆریان هاوڵاتییانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن. . نادر ڕۆستى لەبارەى پێشبینییەکانیان بۆ هاتنى گەشتیاران ئاماژەى بەوەکرد، پێشبینی دەکەن ژمارەى گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار بێت. . "بەگوێرەی ئەو پلانەی کە دامانڕشتبوو بۆ ساڵی 2019، پێشبینی کرابوو، سێ ملیۆن 500 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە  ملێۆنیک و 750 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە، بەو پێیەش  ژمارەى گەشتیاران بۆ ئەمساڵ ژمارەی پێشبینی کراوی پلانەکە تێپەر دەکات"، نادر ڕۆستی وای وت. . وتیشی، ڕۆژانە زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار لە هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواروی عێراق لەڕێگەی دەیان کۆمپانیای گەشتیارییەوە دێنە هەرێمی کوردستان. . .