گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

‌جبه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌ناوچەیەکى سنورى سوریا تەقییەوە

2019.08.09 - 09:37
‌جبه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌ناوچەیەکى سنورى سوریا تەقییەوە
ناس کورد-   میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (هه‌ینى، 9ى ئابى 2019)، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌جبه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له‌گوندى ڕە‌یحانه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ سوریادا ڕویدا. . لەگەڵ ئەوەى تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌ گیانیه‌كانى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و ماڵانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك ئه‌و جبه‌خانه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ چۆڵكراون و تا ئێستاش هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ چییه‌. . دواى هه‌ڕە‌شه‌كانى ئه‌رۆدگان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر باكورى سوریا ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركیا به‌ره‌و ناوچه‌ سنوریه‌كانى سوریا ڕە‌وانه‌كران و به‌شێكى زۆریان له‌و گونده‌دا جێگیركران. . ڕە‌یحانه‌ ناوچه‌یه‌كى كێشه‌ له‌سه‌رى نێوان سوریا و توركیایه‌و 5 كیلۆمه‌تر له‌خاكى سوریاوه‌ دووره‌ و ساڵى 2013 دوو ئۆتۆمبیل تێیدا ته‌قینرانه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ 53 كه‌س كوژران و توركیاش چه‌كدارانى سه‌ر به ‌به‌شار ئه‌سه‌دى به‌و كاره‌ تۆمه‌تبار كرد. .