گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نێیمار لە ئینستگرامی خۆی وێنەیەکی خۆی و زیدانی پۆست کردووە

2019.08.08 - 22:47
نێیمار لە ئینستگرامی خۆی وێنەیەکی خۆی و زیدانی پۆست کردووە
ناس کورد- نێیماری ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و زیدان بەتەواوی ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکە لە چوونی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید. . پاش ئەوەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئەگەری پەیوەندیکردنی نێیمار بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوبوویەوە ئەو یاریزانە بەڕازیلیە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە بڵاوکردەوە. . وێنەکە کاتی وەستانی زیدان و نێیمارە پێکەوە لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی. . ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 8ى ئابى 2019) زۆرینەی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ڕیاڵ مەدرید گرێبەسێکی فەرمی پێشکەشی پاریس کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە  نێیمار، کە گرێبەستەکە بریتییە لە 120 ملیۆن یۆرۆ و مۆدریچی باشترین یاریزانی ساڵی ڕابردووی جیهان. .