گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەیەکی ڕۆژئاواى کوردستان هۆشداری ڕودانی شەڕێکی گەورە دەدات

2019.08.08 - 11:18
فەرماندەیەکی ڕۆژئاواى کوردستان هۆشداری ڕودانی  شەڕێکی گەورە  دەدات
ناس کورد- بەرپرسێکی  باڵای ڕۆژئاوای کوردستان رایدەگەێنێت، شەڕێکی گەورە لەنێوان هێزە کوردییەکان و سوپای تورکیا ڕودەدات ئەگەر تورکیا و ئەمریکا لەسەر ناوچەی ئارام ڕێک نەکەون. ر بەدران چیا کوردی، راوێژکاری باڵای ئیدارەی خۆبەرێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان (خۆسەر) بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: "ئەگەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وەستاندنی تورکیا لەسەر هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا شکست بهێنیت، ئەوا شەڕێکی گەورە ڕودەدات و مەترسییەکی گەورەش ڕو لە ناوچەکە دەکات". . چیا کوردی ئاماژەی بەوەشکردووە: "تورکیا دەیەوێت لەکاتێکدا هێرش بکاتەوە سەر رۆژئاوای کوردستان کە ئەزانێت ئێمە سەرقاڵی لەنێوبردنی شانە نوستووەکانی داعشین لەسەر سنورەکانی سوریا و تورکیا، هەروەها چاودێری هەزاران زیندانی مەترسیداری چەکدارانی داعش دەکەین". . بە وتەى ئەو بەرپرسەى ڕۆژئاوا، ئەو ڕێککەوتنەی ڕۆژی چوارشەممە لەنێوان تورکیا و ئەمریکا لەبارەى ناوچەی ئارامەوە واژوویان کردووە هیچ ڕون نییە، ئەوان نازانن کە ڕێککەوتنەکان چین و هەر کات هەست بە مەترسی بکەن وەڵامی خۆیان دەبێت. . "ئێمە ماوەی هەشت ساڵە ناوچەکانی خۆمانمان پاراستوە لە دەستی گروپە تیرۆرستییەکان، ئێستاش ڕازیش نابین بە ئاسانی بیدەین بە دەستەوە، ئێمە دەمانەوێت چارەسەری دۆخی ناوچەکە بە گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی بکەین"، چیا کورد وى وت. . باسی لەوەشکردووە، ئەگەر بێت و تورکیا هێرش بکات ئەوا شەڕێکی گەورە ڕوو لەو ناوچەیە دەکات، دەشڵێت، بە پلەی یەکەم وڵاتانی ئەوروپا و ڕوسیا لەو شەڕە بەرپرسیار دەبن کە بێدەنگ لەو هێرشکارییەی سوپای تورکیا. . ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: "تورکیا و ئەمریکا لەسەر دروستکردنی ژورێکی هەماهەنگی هاوبەش بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، رێککەوتون". . ئەوەى وەک جێی پرسیار بە ناڕونى ماوەتەوە، ئەوەیە کە ئایا ئەمریکا بەم ڕێککەوتنەى لەگەڵ تورکیا، لە هاوپەیمانیکردنى هەسەدە و هێزەکوردییەکانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکشێتەوە یان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنیان؟. . .