گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەی ناوخۆیی ڕێگربووە لەبەردەم چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک

کورد دەتوانێت بەتەنها پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێرێت؟

2019.08.08 - 10:55
کورد دەتوانێت بەتەنها پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێرێت؟
ناس کورد- شەهرام عەزیز کێشەی دانانی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە، ئەندامێکی لیستی برایەتیش پێیوایە، سەرکردایەتی کورد زۆر دواکەوتووە لەو پرسەدا، دەشڵێت، وەک کورد دەتوانن بەتەنها پارێزگار هەڵبژێرن. . هەرچەندە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی، دەبوو هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پارێزگاری کەرکوکیش هەڵبژێردرێت، بەڵام نزیکەی مانگێکە کابینەی نوێ دەستبەکاربووە و هێشتا دیار نییە کەی پارێزگاری کەرکوک دەستەکاردەبێت، ئەوەش "بەهۆی کێشەی لایەنە عەرەب و تورکمانەکان". . لەوبارەیەوە کاکە ڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک، بەهۆی ئەوەی کورد بەهۆی کێشەی ناوخۆییەوە زۆر دواکەوت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە". . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە لیستی برایەتی دەتوانێت بەتەنها ژمارەی یاسایی بۆ کۆبوونەوە تەواو بکات، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و هەڵبژادنی پارێزگاری نوێش، بەڵام لەڕوی سیاسییەوە تاوەکو بتواندرێت پەنا بۆ ئەوە نەبردرێت باشترە. . سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیستی برایەتی بۆ گفتوگۆکردن کاکەڕەش سدیق ئەوەی خستەڕوو: "تائێستا هیچ کۆبوونەوەیەکمان نەکردووە و هیچ پلانێکیش نییە بۆ کۆبوونەوە". . .