گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توركیا و ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ باكورى سوریا له‌ڕێكه‌وتن نزیكبونه‌ته‌وه‌

2019.08.07 - 20:02
 توركیا و ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ باكورى سوریا له‌ڕێكه‌وتن نزیكبونه‌ته‌وه‌
ناس کورد- كۆبونه‌وه‌كانى به‌رپرسانى توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ و وه‌زیرى به‌رگرى توركیاش دەڵێت، "گفتوگۆکان ئه‌رێنین." ئاژانسى ئه‌نادۆڵو له‌سه‌ر زارى خڵۆسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریی توركیاوه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌: " دانوستانه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام و ده‌ستوه‌رنه‌دانى سه‌ربازى توركیا له‌ باكورى سوریا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنیانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت." وه‌زیرى به‌رگریی توركیا وه‌كو ئاماژه‌یەک بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، "به‌ ئاسوده‌یه‌وه‌ ده‌ڕوانن كاتێك ده‌بینن هاوپه‌یمانه‌كانیان زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵویست و خواسته‌كانیان." . خڵۆسى ئاكار ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، "به‌ باشى ده‌زانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای هاوپەیمانمان كاربكه‌ین." ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنی سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری دا گەر بێتو ناوچه‌ى ئارام له‌ باكورى سوریا ڕانه‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وا درێژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى قه‌ڵغانى فورات و چڵه‌ زه‌یتون بۆ سه‌ر باكورى سوریا ده‌ده‌ن، ئه‌مریكاش كاردانه‌وه‌ى توندى پیشاندا و ئه‌و كاره‌ى به‌قه‌بوڵنه‌كرا و هه‌ژمار كرد.