گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکى لیڤەرپوڵ دەکڕێت.. پێنجشەممەى داهاتوو گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت

2019.08.07 - 19:31
ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکى لیڤەرپوڵ دەکڕێت.. پێنجشەممەى داهاتوو گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت
ناس کورد- بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ لیڤەرپوڵ ڕێککەوتووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانە ئینگلیزییەکە و پێنجشەممەی داهاتووش گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ رێكکه‌وتنی کۆتاییان کردووە،‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ فابینهۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی  بەڕازیلی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ. . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی فابینهۆ بۆ ریاڵ مەدرید بەرامبەر 59 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە ئەگەر بەدەستهێنانی نازناویشدا، پێویستە یانە مەدریدیەکە نۆ ملیۆنی‌ دیکە بداتە لیڤەرپوڵ ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراشیکردووە، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ راده‌گه‌یه‌نن و فابینهۆی بەڕازیلی دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید. . ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر باس لەوە دەکرا ڕیاڵ مەدرید هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد، کە لەهەمان شوێنی فابینهۆ یاری دەکات و دڵخوازی زیدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدریدە.