گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەت هۆشداریدەدات لەبارەى گواستنەوە و بەکارهێنانی ئاوی لە دەبەنراو

2019.08.07 - 16:59
قایمقامیەت هۆشداریدەدات لەبارەى گواستنەوە و بەکارهێنانی  ئاوی لە دەبەنراو
ناس کورد- پسپۆڕیكی بواری خۆراك زیانه‌كانی گواستنه‌وه‌ و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ ده‌به‌نراو لەبەر گەرمادا ئاشكرا ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شەكانیش هۆشداری بە خاوەن کارگە و دوکانەکان دەدات کە ئەگەر پابەندی بڕیارەکانیان نەبن سزادەدرێن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە: "به‌ گواستنه‌وه‌ و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆردا، كرداری به‌هه‌ڵم بوون ڕووده‌دات كه ئەوەش ‌ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌كردنی قه‌وزه‌ و بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریا تێیدا و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. . ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئاوێكی بێ مه‌ترسی و ته‌ندروستیان به‌ده‌ست بگات پێویسته‌ گواستنه‌وه‌ وعه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ (25) پله گه‌رمی كه‌متر و دور له تیشكی خۆر ئه‌نجام بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كرداری به‌هه‌ڵمبوون دروست ده‌بێت و ئاوەکە زیانی دەبێت." هاوکات ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌س و شوێنانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ئاوی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه‌ یاخود عه‌مباری ده‌كه‌ن، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌یه‌تی سلێمانی هۆشداریداوە، رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی كارگه‌ و دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، ‌هه‌رشوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراوی له‌به‌رتیشكی خۆر عه‌مباركردبێت سزای توندی ده‌ده‌ن. . ڕاشیگەیاندووە، قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌رتیشیكی خۆر بگوازێته‌وه‌، ته‌نها رێگه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه‌(به‌راد) ده‌درێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو بگوازنه‌وه‌.